Accessibility links

تیمێکی ئەمەریکایی بەشداری لە لێکۆڵینەوەکانی تایبەت بە هەوڵی کوشتنی سەرۆک وەزیری سودان دەکەن


حکومەتی سودان ڕایگەیاند شارەزایانی ئاسایشی ئەمەریکایی بەشداری لە لێکۆڵینەوەکان دەکەن لەبارەی هەوڵی کوشتنی عەبدوڵڵا حەمدوک سەرۆک وەزیری وڵات.

فەیسەڵ محەمەد ساڵح گوتەبێژی حکومەت ئەمڕۆ چوارشەممە بە ڕۆژنامەوانانی گوت" تیمێک لە شارەزایانی ئاسایشی ئەمەریکایی ئەم بەیانیـیە گەیشتن، وە لە پاڵ تیمی لێکۆڵینەوەکانی سودان بەشدار دەبن لە لێکۆڵینەوەکان، بەو پـێـیەی شارەزایی و تەکنیکی زیاتریان هەیە بۆ لێکۆڵینەوە لەم جۆرە تاوانانە."

گوتیشی ژمارەیەک گومانبار دەستگیرکراون و لە نێویاندا کەسانی بیانی هەن.

حەمدوک ڕۆژی دووشەممە کاروانی ئۆتۆمبیلەکانی لە خەرتومی پایتەخت کرایە ئامانج و لە ئاکامدا کەسێکی ناو کاروانەکەی بە سووکی برینداربوو.

پـۆلیسی سودان دەڵێت بۆمبێک کە کێشەکەی 750 گرام بووە لە پاڵ جادەکە تەقیوەتەوە و پاشان تەقە لە کاروانەکە کراوە.

XS
SM
MD
LG