Accessibility links

چالاکوانانی سودانی: لەشکر بە زەبری هێز بڵاوەی بە مانگرتووان کردووە و 13 کەس کوژراون


چالاکوانانی سودانی دەڵێن لەو هێرشەی لەشکر کردیە سەر مانگرتووان لە بەردەم بارەگای فەرماندەیەتی گشتی لەشکر لە خەرتومی پایتەخت بە لایەنی کەم 13 کەس کوژران.

هاوپەیمانێتی هێزەکانی ئازادی و گۆڕان، ئەوەی ڕێبەرایەتی ناڕەزایـیە سیڤیلیـیەکانی خەڵکی سودان دەکات، ئەمڕۆ دووشەممە لە ڕاگەیاندنێکدا کە لەسەر فەیسبوکەکەی بڵاویکردووەتەوە، نووسیویەتی بەپـێی ئامارە سەرەتایـیەکان 13 کەس کوژراون و سەدان کەسی دیکە برینداربوون.

دەشڵێت ئۆباڵی ئەو تاوانە بە تەواوی لە ئەستۆی ئەنجومەنی لەشکریدایە، ئەوەی دەسەڵاتی وڵاتەکەی گرتووەتەدەست لە پاش لابردنی عومەر حەسەن ئەلبەشیر لە دەسەڵات لە 11 ی مانگی چواردا.

پاشان دەڵێت هەموو پەیوەندیـیەکی سیاسی و دانوستاندن لەگەڵ ئەنجومەنی لەشکری ڕادەگرێت و داوای مانگرتنێکی گشتی دەکات.

ئەنجومەنی لەشکریش لای خۆیەوە ڕتیکردەوە بە هێز ڕووبەڕووی مانگرتووان بووبێت.

فەریق شەمسەدین کەباشی گوتەبێژی ئەنجومەنەکە لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی سکای نیوز عەرەبیـیە گوتی لەشکر بە هێز بڵاوەی بە مانگرتووان نەکردووە، بەڵام ناوچەیەکی نزیک شوێنی مانگرتووانی کردووەتە ئامانج کە مەترسی بۆ سەر ئاسایشی هاوڵاتیان دروستکردبوو.

XS
SM
MD
LG