راپۆرته هه‌واڵیـیه‌کان له سودانه‌وه ده‌ڵێن به‌رپرسانی سودانی 3 که‌سی بیانیان له ناوچه‌ی مشت‌ومڕ له‌سه‌ری هێجلیج ده‌ستگیر کردووه.
له‌و باره‌یه‌وه ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی فه‌ڕه‌نسی له زاری ئهلسوارمی خالد سه‌عد وته‌بێژی له‌شکری ده‌گێڕێته‌وه که گوتوویه‌تی به‌ریتانیـیه‌ک و نهرویژیـیهک و هاوڵاتیـیه‌کی ئه‌فریقای باشوریان ده‌ستگیرکردووه و به فڕۆکه ڕه‌وانه‌ی خه‌رتومی پایته‌ختی سودانیان کردوون به مه‌به‌ستی لێکۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیان.
ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه‌یه له ده‌مێکی پـێشوهختی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا هێزه‌کانی وڵاتی نوێی سودانی باشور پاشهکشێـیان له ناوچه‌ی هێجلیجی مشتومر له‌سه‌ر کرد، ئه‌وه‌ی هه‌ر یه‌ک له سودان و سودانی باشور به موڵکی خۆیانی ده‌زانن. حکومه‌تی سودان به ئه‌نجامدانی تۆپبارانی سودانی باشور تۆمه‌تبارده‌کرێت، ئه‌و هێرشانه‌ی که به‌رپرسان له جوبا به هێندی راگه‌یاندنی جه‌نگی له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن.
ئه‌وه‌ی شایه‌نی باسه له رابردوودا سودان و سودانی باشور بۆ ماوه‌ی 21 ساڵ شه‌ڕێکی ناوخۆیان کرد که پتر له 2 ملیۆن که‌سی تیادا کوژران.
به‌ڵام رێکهتنـنامهی ئاشتی ساڵی 2005 نێوانیان کۆتای به‌و جه‌نگه دورودرێژه‌ی نێوانیانی هێنا، هه‌روه‌ها راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی بۆ سودانی باشوری به‌رجه‌سته کرد.