سه‌رۆکی باشوری سودان سه‌لڤا کیر کۆتایی به سه‌ردانه‌که‌ی بۆ چین ده‌هێنێت له‌و ده‌مه‌ی مه‌ترسی هه‌ڵـگیرسـاندنی شه‌ڕێـکی سه‌رانسه‌ری به درێژایی سـنووره‌کانی وڵاته‌که‌ی له‌گه‌ڵ سوداندا له زیادبووندایه.
سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی گه‌لی چین وی بانگـگۆ ده‌ڵێت جێـگه‌ی مه‌خابنه که‌وا به‌ڕێز سه‌لڤا کیر به‌رنامه‌ی گه‌شـته‌که‌ی بۆ شه‌نگهای هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه به‌هۆی مه‌سه‌له ناوخۆیـیه‌کانی وڵاته‌که‌ی.
جێی ئاماژه پـێـکردنه بڕیاربوو به‌ڕێز سه‌لڤا کیر هه‌تا ڕۆژی شه‌ممه له چین بمێنێته‌وه، به‌ڵام ئێسـتا ڕوون نیـیه که‌ی ئه‌و وڵاته به‌جێده‌هڵێت. ڕۆژی سێشه‌ممه له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی چین هو ژینتا‌و کۆبووه‌وه و گوتی سودان شه‌ڕی له دژی وڵاته‌که‌ی ڕاگه‌یاندووه.
چین داوای له هه‌ردوو وڵات کرد کێشه‌کانیان به ڕێـگه‌ی ئاشـتیـیانه کۆتایی به کێشه‌کانیان بهێنن. ده‌شڵێت نێردراوێـکی خۆی ڕه‌وانه‌ی ناوچه‌که ده‌کات به مه‌به‌سـتی زه‌مینه خۆشـکردن بۆ سـازدانی وتووێژ.
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانیش داوای له هه‌ردوو لا کرد ده‌سـتبه‌جێ کۆتایی به شه‌ڕ بهێنن.