ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه به ملیۆنه‌ها که‌س له باشوری سودان به‌ره‌و بنکه‌کانی ده‌نگدان چوون تا ده‌نگی خۆیان بده‌ن له‌و ڕیفراندۆمه‌ی پـێشبینی ده‌کرێت بـبێته مایه‌ی دابه‌شـکردنی سودانی گه‌وره‌ترین وڵاتی ئه‌فه‌ریکا.
به هه‌زاره‌ها که‌س له خه‌ڵـکی باشوری سودان له شه‌وه‌وه له به‌رده‌م بنکه‌کانی ده‌نگداندا ڕیزبووبوون تا بـبنه یه‌که‌مین ئه‌و که‌سـانه‌ی ده‌نگی خۆیان ده‌ده‌ن له‌و پـرۆسه‌ی ده‌نگدانه‌دا که بڕیاره یه‌ک هه‌فته بخایه‌نێت.
سه‌رۆکی باشوری سودان سه‌لڤا کیر ڕۆژی یه‌کشه‌ممه ده‌نگی خۆی له جوبای پایته‌ختی باشور دا. سیناتۆری ئه‌مه‌ریکایی جۆن کێری و هونه‌رمه‌ند جۆرج کلونی له نێو ئه‌و که‌سـانه‌دا بوون که ئاماده‌ی ده‌نگدانه‌که‌ی به‌ڕێز سه‌لڤا بوون.
به‌ڕێز سه‌لڤا گوتی" ئه‌مه ئه‌و ڕۆژه مێژوویـیه بوو که گه‌لی باشوری سودان چاوه‌ڕێـیان ده‌کرد."
نزیکه‌ی 4 ملیۆن که‌س خۆیان تۆمارکردووه تا له‌و ڕیفراندۆمه‌دا ده‌نگی خۆیان بده‌ن که له ڕێـکه‌وتنـنامه ئاشـتیـیه‌که‌ی سـاڵی 2005 دا له‌سه‌ری ڕێـکه‌وتن ئه‌وه‌ی کۆتایی به 21 سـاڵ شه‌ڕی نێوان باکوری سودانی زۆرینه موسڵمان و باشوری زۆرینه مه‌سیحی هێنا.
بڕیاره ڕیفراندۆمه‌که هه‌تا ڕۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو بخایه‌نێت. زۆربه‌ی شیکهروان پـێشـبینی ده‌که‌ن ئه‌نجامی ڕیفراندۆمه‌که ده‌نگ بۆ سه‌ربه‌خۆیی بێت.