ئه‌نجامه به‌رایـیه‌کانی ده‌نگدانه مێژوویـیه‌که‌ی باشوری سـودان نیشـانی ده‌دات هه‌رێمه‌که به شێوه‌یه‌کی زۆر ده‌نگی داوه بۆ ئه‌وه‌ی بـبێته نوێترین وڵاتی جیهان.
پـیاداچوونه‌وه‌یه‌کی ئه‌سۆشێتد پـرێس سه‌باره‌ت به ئه‌نجامه به‌رایـیه‌کان له 10 شوێن له جوبای پایته‌خت نیشـانی ده‌دات که له 30 هه‌زار ده‌نگده‌ر نزیکه‌ی 96% ده‌نگده‌ره‌کان ده‌نگیان به جیابوونه‌وه داوه له باکور.
سه‌رۆکی باشوری سودان له یه‌که‌مین ڕاگه‌یاندنی خۆی له دوای هه‌ڵبژاردنه‌که داوای له گه‌لی باشوری سودان کردووه که له باکور بـبورن بۆ شه‌ڕی ناوخۆی وێرانکه‌ر.
ئه‌و ڕیفراندۆمه به‌شێـکه له ڕێـکه‌وتنی ئاشـتی سـاڵی 2005 که کۆتایی به شه‌ڕی ناوخۆی 21 سـاڵه‌ی هێنا له نێوان باکوری که زۆرینه‌ی دانیشـتوانه‌که‌ی موسڵمانن و هه‌روه‌ها باشوریش که به گشـتی کریسـچیانن.
ده‌نگدانه‌که‌ی باشوری سـودان ڕۆژی شه‌ممه کۆتایی پـێهات دوای هه‌فته‌یه‌ک ده‌نگدانی دورودرێژ. ئه‌نجامه به‌رایـیه‌کان له 31 ی ئه‌م مانگه ڕاده‌گه‌یه‌نرێن و ئه‌نجامه کۆتایـیه‌کانی ده‌نگدانه‌که‌ش چاوه‌ڕوان ده‌کرێت هه‌تا 6 ی مانگی داهاتوو ڕانه‌گه‌یه‌نرێن.
کاربه‌ده‌سـتانی پـرۆسه‌ی ده‌نگدانه‌که ده‌ڵێن ڕێژه‌ی به‌شـداربووان گه‌یشـتۆته 60% ئه‌و ڕێژه‌یه‌ی که پـێویسـته تاوه‌کو ده‌نگدانه‌که یاسایی بێت. نزیکه‌ی 4 ملیۆن که‌س خۆیان بۆ ده‌نگدانه‌که تۆمار کردبوو.