ڕۆژی یه‌کشه‌ممه خۆپـیشـاندانی دژه حکومه‌ت له خه‌رتومی پایته‌ختی سودان هه‌ڵگیرسـا و تیایدا پـۆلیس و خوێندکاران به یه‌کیان دادا.
به سه‌دان خوێندکار به‌شـداریان له خۆپـیشـاندانه‌کاندا کرد و دروشمی دژه حکومه‌ت و سه‌رۆک عومه‌ر ئه‌لبه‌شیر و گرانی له بازاڕدا ده‌گوته‌وه.
شایه‌ت حاڵه‌کان ده‌ڵێن هێزه‌کانی پـۆلیسی دژه ئاژاوه یه‌ک له خۆپـیشـاندانه‌کانی بڵاوهپـێـکردووه که له نزیـک کۆشـکی سه‌رۆکایه‌تیـیه‌وه سـازکرابوو و هه‌روه‌ها به گژ خوێندکاراندا چوونه‌ته‌وه له ناو دوو زانکۆ‌دا. له قوتابخانه‌یه‌کیش خوێندکاره‌کان بردیان گرتۆته هێزه‌کانی پـۆلیس و ئه‌وانیش به گازی فرمێسـک ڕێژ و دار و تێـڵاوه به‌ربوونه‌ته گیانیان.
پارتی ئومه‌ی ئۆپـۆزسیۆن ده‌ڵێت ده‌سه‌ڵاتداران نزیکه‌ی 40 که‌سیان ده‌سـتگیرکردووه.
جێی ئاماژه پـێـکردنه ئه‌و خوێندکارانه به ده‌نگی ئه‌و داوایانه‌وه چوون که له ماڵپه‌ڕه‌کانی په‌یوه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تی سه‌ر ئنته‌رنێته‌وه کرابوون بۆ سـازکردنی خۆپـیشـاندانی دژه حکومه‌ت هاوشێوه‌ی ئه‌وانه‌ی تونس و میسر.