کاربه‌ده‌سـتێـک له پارتی فه‌رمانڕه‌وای سودان ده‌ڵێت عومه‌ر ئه‌لبه‌شیر سه‌رۆکی سودان بۆ گه‌ڕێـکی تری هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی خۆی کاندید ناکاته‌وه، کاتێـک ئه‌م گه‌ڕی سه‌رۆکایه‌تیـیه‌ی ته‌او ده‌بێت.
ڕه‌بیع عه‌بد‌لعاتی (ربيع عبد العاطي) که گه‌وره کاربه‌ده‌سـتێـکی پارتی کۆنگره‌ی نیشـتیمانیـیه له سودان ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ئه‌و ڕاگه‌یاندنه‌ی داوه و به ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی فه‌ره‌نسـای گوتووه به‌ڕێز به‌شیر له ژێر فشـاردا نیـیه و ئه‌و بڕیاره‌ی که داویشیه‌تی هیچ په‌یوه‌ندیـیه‌کی نیـیه به‌و ئاڵوگۆڕانه‌ی له جیهانی عه‌ره‌بیدا هاتوونه‌ته ئاراوه.
عومه‌ر ئه‌لبه‌شیر له مانگی چواری سـاڵی پاردا گه‌ڕێـکی نوێی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی سودانی برده‌وه و زۆرێـک له لایه‌نه‌کانی ئۆپـۆزسیۆن به‌شـداریان له‌و ده‌نگدانه‌دا نه‌کرد به‌هۆی ئه‌وه‌ی وه‌ک ده‌گوترێت فێڵ و ته‌ڵه‌که‌کردن له هه‌ڵبژاردندا.
عومه‌ر ئه‌لبه‌شیر له سـاڵی 1989 وه سه‌رۆکی سودانه و له لایه‌ن دادگای باڵای نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ تاوانه‌کان داواکراوه به‌و تاوانانه‌ی له ناوچه‌ی دارفوری به‌شه‌ڕ وێرانبوو ئه‌نجامی دابوون.