Accessibility links

سودان بەرگری لە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی دەکات لەگەڵ ئیسڕائیلدا


سەرۆکی ئەنجومەنی سەروەری سودان عەبدولفەتاح بورهان

سەرۆکی ئەنجومەنی سەروەری سودان عەبدولفەتاح بورهان بەرگری لە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی سودانی کرد لەگەڵ ئیسڕائیلدا، جەختیشی لەوە کردەوە ئەوە هیچ پەیوەندییەکی بە " مافی فەڵەستینیەکانەوە نیە بۆ دامەزراندنی دەوڵەتێکی سەربەخۆی خۆیان "، وتیشی دامەزراندنی دەوڵەتی فەڵەستین تەنها چارەسەرە بۆ ململانێکانی نێوان ئیسڕائیل و فەڵەستین.

جێی ئاماژەیە لە مانگی یەکدا سودان و ئیسڕائیل بە سەرپەرشتی ئەمەریکا ڕێکەوتن لەسەر ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان و دوای چەند مانگێک ئەمەریکا سودانی لەسەر لیستی ئەو وڵاتانە لابرد کە پشتیوانی لە تیرۆر دەکەن.

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG