Accessibility links

سەرۆک وەزیری ئیسیوبیا: " جەنگمان " لەگەڵ سوداندا ناوێت


سەرۆک وەزیری ئیسیوپیا ئابی ئەحمەد

سەرۆک وەزیری ئیسیوپیا ئابی ئەحمەد جەختی لەوە کردەوە وڵاتەکەی نایەوێت بچێتە جەنگەوە لەگەڵ سوداندا، ئەمە لەکاتێکدا گرژییەکانی نێوان دوو وڵاتەکە سەبارەت بە سنووری جێناکۆکی لەسەری نێوانیان ئاماژە بە هەڵگیرسانی جەنگێکی بەرفراوان دەکات.

ئابی لەبەردەم پەرلەمانی وڵاتەکەدا وتی " ئیسیوپیا کێشەی زۆری هەیە، ئامادەیی ئەوەمان تێدا نیە بچینە جەنگەوە. باشترە بەشێوەیەکی ئاشتیانە بابەتەکە چارەسەر بکەین."

دواتر جەختی لەوە کردەوە وڵاتەکەی " جەنگی ناوێت " لەگەڵ دراوسێکەیدا لەسەر سنووری نێوانیان کە چەند سەدەیەکە ئەو کێشەیە هەیە، وتیشی سودان " برامانە " و گەلی ئیسیوپیا خۆشیان دەوێت.

ململانێکانی ئیسیوپیا و سودان لەسەر ناوچەی فەشقەی کشتوکاڵییە کە دەکەوێتە نێوان دوو ڕووبارەوە، لەوێ هەردوو ناوچەی ئەمهەرە و تیگرای باکووری ئیسیوبیا لەگەڵ ویلایەتی قەزاریفی ڕۆژهەڵاتی سوداندا یەکدەگرنەوە.

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG