چاودێرانی نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌ڵێن ئه‌و یه‌که‌م هه‌ڵـبژاردنه‌ی له پاش سـاڵی 1986 وه له سودان کرا و چه‌ندین پارت و لایه‌ن تیایدا به‌شـداریان کرد به‌هۆی که‌موکوڕی له ئاماده‌کاریـیه‌کان و ترسـاندنی ده‌نگده‌ران تێـکچوو.
شـاند‌ی یه‌کێتی ئه‌وروپا بۆ چاودێری هه‌ڵـبژاردنه‌کانی سودان و هه‌روه‌ها سه‌رۆکی پـێشـووی ئه‌مه‌ریکا جێمی کارته‌ر ڕۆژی شه‌ممه گوتیان هه‌ڵـبژاردنه‌که به‌هۆی کۆمه‌ڵێـک گیروگرفتی به‌رفراوانه‌وه شـکستی هێنا له‌وه‌ی بگاته ئاسـتی پـێوانه نێونه‌ته‌وه‌یـیه‌کان.
چاودێرانی یه‌کێتی ئه‌وروپا ده‌ڵێن 60% ئه‌وانه‌ی مافی ده‌نگدانیان هه‌بووه له ماوه‌ی پـێـنج ڕۆژی ده‌نگدادنه‌که‌دا ده‌نگی خۆیان داوه، وه‌لێ کۆمه‌ڵێـک کێشه‌ی گه‌وره ڕوویانداوه، له‌وانه ترسـاندنی خه‌ڵـکی و نه‌بوونی ناوی ده‌نگده‌ران له لیسـته‌کاندا و که‌موکوڕی له پـێداویسـتیـیه‌کانی پـرۆسه‌ی ده‌نگدانه‌که.
هه‌روه‌ها گرووپه‌کانی ئۆپـۆزسیۆنیش ناڕه‌زایی خۆیان ده‌ربڕیوه. ژماره‌یه‌ک پارتی به‌شـداریان له هه‌ڵـبژاردنه‌که‌دا نه‌کرد، له‌وانه پارته سه‌ره‌کیـیه‌که‌ی باشوری سـودان (بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی گه‌لی سـودان). هه‌ندێـک لایه‌نیش پارتی کۆنگره‌ی نیشـتیمانی ده‌سه‌ڵاتدار تاوانبار ده‌که‌ن به‌وه‌ی نیازیان هه‌یه یاری به ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردنه‌که بکه‌ن.
پـێشـبینی ده‌کرێت ڕۆژی سێشه‌ممه ئه‌نجامه‌کانی کۆتایی ڕابگه‌یه‌نرێن و هه‌روه‌ها عومه‌ر به‌شیر جارێـکی دیکه پـۆسـتی سه‌رۆکایه‌تی وڵات بگرێته‌وه ده‌ست.