دادگای نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ تاوانه‌کان بڕیارێـکی نوێی بۆ ده‌سـتگیرکردنی سه‌رۆکی سودان عومه‌ر ئه‌لبه‌شیر ده‌رکردووه، ئه‌وه‌ش پاش ئه‌وه‌ی سێ تۆمه‌تی دیکه‌ی کۆمه‌ڵکوژی خسته پاڵ ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی له دژی تۆمارکراون.
بڕیاره‌که ڕۆژی دووشه‌ممه ده‌رچووه و تیایدا هاتووه که‌وا هۆکاری ماقوڵ هه‌یه که‌وا ده‌کات بڕوا بکرێت عومه‌ر ئه‌لبه‌شیر به‌رپـرس بێت له‌و هه‌وڵانه‌ی دراون بۆ له‌ناوبردنی سێ کۆمه‌ڵه خێڵی هه‌رێمی ڕۆژئاوای دارفور که بریتین له خێڵه‌کانی فور و ماسالیت و زه‌غاوا.
ئه‌مه بۆ جاری یه‌که‌مه دادگایی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ تاوانه‌کان تۆمه‌تی کۆمه‌ڵکوژی ئاڕاسته‌ی یه‌کێـک بکات. هه‌روه‌ها عومه‌ر به‌شیر یه‌که‌م سه‌رۆکی وڵاتێـکه که له ده‌سه‌ڵاتدا بێت و تۆمه‌تی ئاڕاسته بکات.
جێی ئاماژه پـێـکردنه دادوه‌ره‌کان له مانگی سێی 2009 تۆمه‌تی تاوانه‌کانی جه‌نگ و هه‌روه‌ها تاوانه‌کانی دژی مرۆڤایه‌تیان ئاڕاسته‌ی عومه‌ر به‌شیر کرد، به‌ڵام قایل نه‌بوون تاوانباری بکه‌ن به تاوانی کۆمه‌ڵکوژی.
پـێشـتر عومه‌ر به‌شیر ئه‌و تاوانانه‌ی له دژی به‌رزکراونه‌ته‌وه ڕه‌تکردۆته‌وه و ده‌ڵێت ئه‌و بڕوای به ڕه‌وایی ئه‌و دادگایه نیـیه.