گروپـێکی ئۆپۆزسیۆنی سودانی ئه‌مڕۆ ڕایگه‌یاند هێزه‌کانی پـۆلیسی وڵات هه‌ڵیان کوتاوه‌ته سه‌ر زانکۆی خه‌رتوم و به سه‌دان خوێندکاریان ده‌ستگیرکردووه له‌و ده‌مه‌ی سه‌گه‌رمی ناڕه‌زایی ده‌ربڕینی دژ به حکومه‌ت بوون.
له‌و باره‌یه‌وه له راگه‌یاندنێکی گروپی ئۆپـۆزسیۆنی سودانی به ناوی ئێستا گۆڕان له سودان ده‌ڵێت هێزه‌کانی پۆلیس له به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆدا داویانه به‌سه‌ر شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی خوێندکاران له خه‌رتومی پایته‌خت و بزوتنه‌وه‌ی لاوان ئه‌وه‌ی هه‌وڵی ڕووخاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌رۆکی سودانی عومه‌ر ئه‌لبه‌شیر ده‌دات، گوتیانه به شێوه‌یه‌کی دڕندانه پۆلیس له هه‌ندێ خۆێندکاری داوه و که‌ل‌وپه‌له‌کانیان له لایه‌ن پۆلیسه‌وه تێکشکێندراوه.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه ئه‌م خوێندکارانه‌ی زانکۆ له مانگی یه‌کی رابردووه‌وه له نێو زانکۆکه‌دا هێمنانه ناڕه‌زایـیان ده‌ربڕیوه له دژی ته‌نگپـێهه‌ڵچنین و تۆقاندنیان له لایه‌ن هێزه‌کانی پـۆلیسه‌وه.
هه‌تا ئێستا به‌رپرسانی سودانی هێچ تێـبینیـیه‌کیان له‌م باره‌یه‌وه ڕانه‌گه‌یاندووه.