Accessibility links

دادوەری گشتی سودان: پۆلیسی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لێپێچینەوە لەگەڵ بەشیردا دەکات


عومەر بەشیر
عومەر بەشیر

دادوەری گشتی سودان لە بەیاننامەیەکدا وتی پۆلیسی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لێپێچینەوەی لەگەڵ سەرۆکی لەکارلابراوی سودان عومەر بەشیردا کردووە بەهۆی گومانی ئەوەی دەستی هەبووبێت لە شتنەوەی پارە و پشتیوانیکردن لە تیرۆر.

دادوەری گشتی مانگی ڕابردوو دەستی کرد بە لێکۆڵینەوە لە بەشیر سەبارەت بە تاوانی شتنەوەی پارە و دەستبەسەراگرتنی بڕێکی زۆر پارە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەنامەیەکی یاسایی.

هەروەها بڕە پارەیەکی زۆر لە ماڵەکەی بەشیردا دۆزرایەوە.

لە یانزەی مانگی چواردا سوپا بەشیری لەکارەکەی دوورخستەوە، ئەمەش دوای چەند مانگێک لە خۆپیشاندان دژی دەسەڵاتەکەی کە 30 ساڵ بەردەوام بوو. هەروەها بەشیر لەلایەن دادگای تاوانی نێودەوڵەتیەوە لە لاهای داواکراوە بەهۆی ئەنجامدانی تاوانی جەنگەوە لە ململانێکانی هەرێمی دارفوردا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG