باشوری سودان به‌ڕه‌سمی له سودان جیا بووه‌وه پاش ئه‌وه‌ی ده‌نگ بۆ سه‌ربه‌خۆی ئه‌و وڵاته درا.
ئه‌م گۆڕانکارییه دوای نیوه‌شه‌وی هه‌ینی به کاتی خۆجێی ڕوویدا دوابه‌دوای ئه‌وه‌ی دانیشتوان له جابای پایته‌ختی نوێ ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌کان و خۆشهحاڵی خۆیان ده‌ربڕی.
له مانگی 1 له ڕیفراندۆمێکدا زۆربه‌ی خه‌ڵکی باشوری سودان ده‌نگیان بۆ جیابوونه‌وه له باکور دا، که ئه‌مه‌ش به پێی ڕێککه‌وتنی ئاشتی ساڵی 2005 ئه‌نجام درا.
ئه‌م ڕێککه‌وتنه‌ش کۆتایی به شه‌ڕی ناوخۆی زیاتر له 20 ساڵه‌ی نێوان باکور و باشوری سودان هێنا. بڕیاره ئه‌مڕۆ شه‌ممه ڕێوڕه‌سمی فه‌رمی له جوبا بۆ ڕاگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆی به‌ڕێوه بچێت. چاوه‌ڕوان ده‌کرێت سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بان کی موون له‌گه‌ڵ سه‌رۆکانی 30 وڵاتی ئافریکایی به سه‌رۆکی سودان عومه‌ر ئه‌ل بهشیریشهوه به‌شداری له‌و ڕێوڕه‌سمه‌دا بکه‌ن. شایانی باسه باکوری سودان له پیشتره‌وه دانی به سه‌ربخۆی باشوری سوداندا ناوه.
ڕۆژی هه‌ینی وه‌زیری سودان بۆ کاروباری سه‌رۆکایه‌تی به‌کری حه‌سه‌ن ساڵح به ڕه‌سمی له ته‌له‌فیزیۆنی حکومه‌تدا ئه‌مه‌ی ڕاگه‌یاند.
نوێترین وڵاتی جیهان ئاشتی پاڕیزانی نێونه‌ته‌وه‌یش پشتیونیان لێ کردووه.
هه‌ر له ڕۆژی هه‌ینیدا ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان به تێکڕای ده‌نگ بڕیاری ناردنی 7،000 ده‌ستوپه‌یوه‌ندی له‌شکری و900 پۆلیسی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ باشوری سودان دا.