پارتی سه‌رهه‌ڵداوانی پێشووی سودان داوای له کارخستنی عومه‌ر ئه‌لبه‌شیری سه‌رۆکی سودانی ده‌کات.
له میانه‌ی چاوپێکه‌وتنێکدا له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌ی پـرۆژه‌ی سودانی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا یاسر ئه‌رمان که ڕێبه‌رایه‌تی بزوتنه‌وه‌ی ڕزگارکردنی گه‌لی باکوره، گوتی کاتی گوڕینی رژێم له خه‌رتوم هاتووه.
ئه‌رمان گوتی سه‌رۆك به‌شیر له ڕێبه‌ری له‌کارخراوی لیبیا موعه‌ممه‌ر قه‌زافی و سه‌رۆکی له‌کارخراوی تونس زه‌ین ئه‌لعابدین بن عه‌لی خراپترێکه. و هه‌روه‌ها پارتی کونگره‌ی نیشتیمانی به‌شیری تاوانبارکرد به کۆمه‌ڵکوژی له‌سه‌ر سنووری ده‌وڵه‌تی باشور کوردوفان له‌و شوێنه‌ی له‌شکری سودان له مانگی شه‌شه‌وه شه‌ڕ له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی لایه‌نگری باشوری سودان ده‌کات.