Accessibility links

وەزیری بەرگری سریلانکا: هێرشەکانی سریلانکا تۆڵەسەندنەوە بووە لە هێرشەکەی سەر دوو مزگەوتەکەی نیوزلەندا


وەزیری بەرگری سریلانکا ڕوان ویگیواردین وتی تەقینەوەکانی سریلانکا وەڵامدانەوەیەکی تۆڵەسەندنەوە بوو لە هێرشەکەی سەر دوو مزگەوتەکەی نیوزلەندا و باوەڕوایە ئیسلامییەکان ئەو هێرشانەیان ئەنجامدابێت.

ڕوان بە پەرلەمانی سریلانکای وت " لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان دەریدەخەن ئەوەی کە ڕوویدا تۆڵەسەندنەوە بووە لە هێرشەکەی سەر دوو مزگەوتەکەی نیوزلەندا."

وتیشی هەردوو کۆمەڵەی تەوحیدی نیشتیمانی و کۆمەڵەی مەلا ئیبراهیم تەقینەوەکانیان ئەنجامداوە.

لەلایەکی دیکەوە سێ سەرچاوەی حکومی و سەربازیی سریلانکا وتیان پۆلیس هاوڵاتییەکی سوری دەستبەسەر کردووە بەمەبەستی لێپرسینەوە لەگەڵیدا سەبارەت بەو هێرشانەی کە لە سریلانکا ئەنجامدران.

یەکێک لە سەرچاوەکان وتی " یەکەی لێکۆڵینەوەکان لە چالاکییە تیرۆریستیەکان هاوڵاتیەکی سورییان دەستگیرکردووە بۆ لێپرسینەوە لێی." دوو بەرپرسی دیکە کە نزیکن لە لێکۆڵینەوەکانەوە دەستگیرکردنەکەیان پشتڕاست کردەوە. سەرچاوەی دووەمیش وتی " دوای ئەوەی لێپرسینەوە لە هەندێک گومانلێکراوی ناوخۆیی کراوە، هاوڵاتیە سورییەکە دەستگیرکراوە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG