Accessibility links

پـۆلیسی ئیسپانیا ئەنجامدەری هێرشەکەی ڕۆژی پـێنجشەممەی کاتالۆنیا دەسـتنیشان دەکات


پـۆلیسی کاتالۆنیای ئیسپانیا دەڵێت تاوانبارەکەیان دەسـتنیشانکردووە، ئەوەی هێرشە خوێناویـیەکەی ڕۆژی پـێنجشەممە ئەنجام دا کە بە ئۆتۆمبیلێـکی ڤان لە مەیدانێـکی قەرەباڵغی شاری بەرشلۆنە دەیان کەسی کرد بە ژێرەوە و لە ئاکامدا 15 کەس گیانیان لەدەستدا و دەیان کەسی دیکە برینداربوون.

پـۆلیس ئەمڕۆ دووشەممە لە ڕێگەی دەزگاکانی ڕاگەیاند و تویتەری فەرمی خۆی داوای لە خەڵکی کرد ئەگەر زانیاریـیان هەیە لە بارەی کەسێـک بە ناوی یونس ئەبو یەعقوب تەمەن 22 ساڵ لە ڕێگەی ژمارە تەلەفونێـکەوە پەیوەندی بکەن. لەگەڵ ئەوەشدا چەند وێنەیەکی بڵاوکردووەتەوە و ئاگاهی داوە کە کەسێـکی مەترسیدارە و ڕەنگە چەکداربێت.

دەشڵێن ناوبراو پاش ئەنجامدانی تاوانەکەی پـیاوێـکی بە چەقۆ کوشتووە و ئۆتۆمبیلەکەی بردووە و هەڵهاتووە. پـۆلیس بە دوری نازانێت بە قاچاخی بەرەو فەڕەنسا چووبێت.

لە لایەکی دیکە یواکیم فۆرن بەرپـرسی کاروباری ناوخۆ لە حکومەتی کاتالۆنیا بۆ میدیاکانی ڕاگەیاند کە لە ئێستادا گەڕان بە دوای ئەم تاوانبارە بە ڕەچەڵەک مەغربیـیە، هەموو وڵاتانی دیکەی ئەوروپای گرتووەتەوە.

XS
SM
MD
LG