Accessibility links

پـۆلیسی ئیسپانیا: ئەنجامدەری هێرشەکەی بەرشلۆنە کوژرا


پـۆلیسی کاتالۆنیای ئیسپانیا پشـتڕاستی کردەوە ئەو کەسەی ئەمڕۆ دووشەممە لە گوندێکی ڕۆژئاوای شاری بەرشلۆنە کوژرا ئەو تاوانبارەیە کە هێرشەکەی ڕۆژی پـێنجشەممەی ئەنجام دا.

پـۆلیس لەسەر تویتەر هەواڵەکەی پشـتڕاستکردەوە کە یونس ئەبو یەعقوب لە گوندی سوبێراتس کوژرا. دەشڵێن هێلەکێـکی لە بەردابووە کە گۆمان دەکرا بۆمبێت.

جێی ئاماژەیە لە هێرشەکەی ڕۆژی پـێنجشەممە ناوبراو بە ئۆتۆمبیلێـکی ڤان دەیان کەسی کرد بە ژێرەوە و لە ئاکامدا 15 کەس گیانیان لەدەستدا کە چوار ژن و دوو منداڵیان لە نێودابوو و بریتیبوون لە 6 ئیسپانی و 3 ئیتاڵی و 2 پورتوگالی و کەنەدیـیەک و بەلجیکیـیەک و ئەمەریکایـیەک و بەریتانیـیەک.هەروەها 120 کەسی دیکە برینداربوون.

XS
SM
MD
LG