سه‌رۆک وه‌زیرانی ئسپانیا ڕه‌تیکرده‌وه وتووێژ له‌گه‌ڵ ڕابه‌رانی سه‌ربه‌خۆیی کاتا‌لۆنیا بکات، کە دوای هه‌ڵبژاردنه‌کان نیمچه ئۆتۆنۆمی هه‌یه و پارته‌کانی لایه‌نگری جوداخوازین.
له‌ئاکامی هه‌وڵی سه‌ربه‌خۆیی له‌دوای ڕیفراندۆمی کێشە لە سەر بوو کە له مانگی 10دا به‌ڕێوه‌چوو، مه‌درید حکومه‌تی کاتالۆنیای هه‌ڵوه‌شانده‌وه و داواکاری بۆ هه‌ڵبژارادن دوای ئه‌وه هات.
لە هەڵبژاردنەکانی پاڕلمانی ڕۆژی پێنجشەمە پارتەکانی سەربەخۆخوازی کاتۆلینا زۆرینەی دەنگیان هێنایەوە.
سه‌رۆکی پێشوی کاتا‌لۆنیا کارلیس بۆگدیمۆند، که له ئێستادا له به‌لجیکا ده‌ژی، هەینی داوای کرد له‌گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیرانی ئیسپانیا ماریانۆ راجۆی له‌جێگایه‌ک له‌ده‌ره‌وه‌ی ئیسپانیا وتووێژ ئه‌نجامدات.
بۆگدیمۆنت له‌برۆکسل به ڕۆژنامه‌وانانی گوت "کاته‌لۆنیا ده‌یه‌وێت ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆبێت، ئه‌وه خواستی گه‌لی کاتالۆنیایه".
بۆگدیمۆنت ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئیسپانیا دووچاری ده‌ستگیرکردن ده‌بێت. ژماره‌یه‌ک ڕابه‌رانی سه‌ربه‌خۆیی به‌تاوانی یاخیبوون و خراپ به‌کارهینانی سامانی گشتی حوکم دراون. ئه‌مرۆ لێکۆڵینه فراوانتر کرا به‌مه‌ش ژماریه‌کی دیکەی سیاسیه‌کانی کاتا‌لۆنیا ده‌گرێته‌وه.
سه‌رۆک وه‌زیران راجۆی گوتی ئاکامی هه‌ڵبژاردن کاریگه‌ری له‌سه‌ر تۆمه‌ته‌کان نیه.