Accessibility links

ئیسپانیا دەڵێت 6500 کۆچبەری ڕەوانەی مەغریب کردۆتەوە


وەزیری ناوخۆی ئیسپانیا فرناندۆ گراندی مارلاسکا وتی ئیسپانیا لە کۆی ئەو هەشت هەزار کۆچبەرەی کە ئەم هەفتەیە هاتوونەتە ناو سەبتەی ئیسپانیاوە زیاتر لە 6500 کۆچبەرییانی ڕەوانەی مەغریب کردۆتەوە.

وەزیری ناوخۆی ئیسپانیا بە ڕادیۆی کوبی وت ڕەوشەکە " لەچاو ڕۆژانی ڕابردوودا ئاسایی بۆتەوە " و هیوای خواست دوایین قەیرانە سیاسییەکەیان لەگەڵ مەغریب " کورت بێت."

ڕۆژی دووشەممە مەغریب توندوتۆڵییەکانی سەر سنوورەکەی لەگەڵ سەبتەی ئیسپانیدا کەمکردەوە و هەزاران کۆچبەر بەرەو سەبتە بەڕێکەوتن، بەشێکی زۆری خەڵک ئەم هەنگاوەی مەغریبیان گەڕاندەوە بۆ ئەوەی ئیسپانیا میوانداری ڕابەری پۆلیساریۆی بیابانی ڕۆژئاوا ئیبراهیم غالی کردووە کە دژی حکومەتی مەغریبە،لە مانگی ڕابردووەوە غالی لە نەخۆشخانەیەکی ئیسپانیا کەوتووە.

گراندی وتی " قورسە بیر لەوە بکەیتەوە دەستپێشخەرییەکی مرۆیی دەبێتە هۆی تێکچوونی ڕەوشەکە و دروستبوونی قەیرانێکی وەکو قەیرانەکەی سەبتە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG