Accessibility links

لە ئۆپەراسیۆنێـکی هاوبەشدا ئیسپانیا و مەغریب 14 کەسی سەر بە داعش دەسـتگیردەکەن


دەسەڵاتداران لە هەردوو وڵاتی ئیسپانیا و مەغریب 14 کەسیان دەسـتگیرکردووە بە تاوانی پەیداکردنی چەکدارانی بیانی بۆ داعش و پاشان ڕەوانەکردنیان بۆ سوریا و عێراق.

وەزارەتی ناوخۆی ئیسپانیا ڕۆژی سێشەممە لە بەیانـنامەیەکدا ڕایگەیاند ئۆپەراسیۆنەکە بە هەماهەنگی لەگەڵ مەغریب ئەنجامدراوە وەکو بەشێـک لە هەوڵەکانیان بۆ هەڵوەشاندنەوەی تۆڕەکانی پشـتگیری لە داعش دەکەن.

هەروەها بەیانـنامەکە دەڵێت هێزەکانی ئاسایشی هەردوو وڵات ئەو کەسانەیان دەسـتگیرکردووە لە ناوچەی سان مارتن لا فیغای مەدریدی ئیسپانیا و فاز و دار ئەلبەیزا و ئەلناتور و حەسیمە و ئەلدەرویشی مەغریب.

جێی وەبیرهێنانەوەیە لە 21 ی مانگی حەوت دەسەڵاتدارانی مەغریب ڕایانگەیاند 8 کەسی سەر بە داعشیان دەسـتگیرکردووە کە بە نیازبوون هێرش بکەنە سەر کاربەدەسـتانی ئاسایش لە وڵاتەکەیاندا.

XS
SM
MD
LG