Accessibility links

پەرلەمانی ئیسپانیا تاووتوێی بڕیاری ناردنی سەربازی زیاتر بۆ عێراق دەکات

  • VOA News

وەزارەتی بەرگری ئیسپانیا دەڵێت پـرۆژە بڕیارێـک لە پەرلەمانی وڵاتەکەیان تاووتوێ دەکرێت لە بارەی ناردنی 125 سەربازی دیکە بۆ عێراق تاوەکو یارمەتی بدەن لە شەڕی دژی داعش.

ئەگەربێت و پەرلەمان پـرۆژەکە پەسەند بکات، ئەوا ژمارەی سەربازانی ئیسپانی لە عێراق دەگاتە 425 سەرباز.

ساڵی 2014 پەرلەمانی ئیسپانیا کە لەو دەمەدا پارتی میلـلی کۆنە پارێزی سەر بە ماریانۆ ڕاخۆی سەرۆک وەزیر تیایدا زۆرینە بوو، بڕیارێـکی پەسەندکرد بۆ ناردنی 300 سەرباز بۆ عێراق هەر بۆ هەمان مەبەست، بەڵام لە ئێستادا پـێویستی بە پشـتیوانی پارتەکانی ئۆپـۆزسیۆنە، لەوانە پارتی سۆشیالست کە دووەم گەورەترین قەواری ناو پەرلەمانە. هێشتا ڕوون نیـیە کەی پەرلەمان دەنگ لەسەر پـرۆژە بڕیارەکە دەدات.

جێی ئاماژەیە ئەم سەربازانەی ئیسپانیا لە عێراق بەشداری لە شەڕەکاندا ناکەن، بەڵام یارمەتی دەدەن لە مەشق‌ و ڕاهێنان بە هێزە خۆجێـیەکان و هەروەها چۆنیەتی پـوچەڵکردنەوەی بۆمب.

XS
SM
MD
LG