Accessibility links

وەزیرێکی فەڕەنسا: فەڕەنسا دان نانێت بە ڕاگەیاندنی یەکلایەنەی سەربەخۆیی کەتەلۆنیادا


بەرپرسی کاروباری ئەوروپی فەڕەنسا لە وەزارەتی دەرەوەی فەرەنساناتالی لوازاو وتی فەڕەنسا دان نانێت بە کەتەلۆنیادا ئەگەر هاتوو سەربەخۆیی یەکلایەنە ڕابگەیەنن لە ئیسپانیا.

بە کەناڵی سی نیوزی وت " ئەگەر سەربەخۆیی ڕابگەیەنرێت ئەوا یەک لایەنە دەبێت و دانی پێدانانرێت."

هەرێمی کەتەلۆنیای ئسیپانیا لە یەکی مانگی 10 دا ڕیفراندۆمێکی سازکرد بۆ جیابوونەوە لە حکومەتی ئیسپانیا و کاردانەوەیەکی زۆری ناوخۆیی و نێودەوڵەتی لێکەوتەوە. حکومەتی ئیسپانیا دەڵێت ڕیفراندۆمەکە یاسایی نیە. کەتەلۆنیاش زمان و کلتووری تایبەتی خۆی هەیە و حکومەتی هەرێمی سەرکردایەتی دەکات و پشتیوانی لە سەربەخۆیی دەکات.

لوازاو وتی " قەیرانەکە پێویستی بە گفتوگۆکردن هەیە لە نێوان هەموو لایەنە سیاسییەکانی ئیسپانیادا."

وتیشی بڕیاردانی خێرا بۆ دانپێدانان بە سەربەخۆییەکەدا دوای ڕاگەیاندنی لەلایەن لایەنێکەوە وەکوو هەڵهاتن لە بەرپرسیارێتی دەبێت بۆ فەڕەنسا.

هەروەها دەڵێت " ئەگەر سەربەخۆییەکە دانیپێدابنریت، ئەوا ئەوە شتێکە بەدواداچوونی ناوێت، ئەنجامەکەی ئەوە دەبێت کە یەکسەر کەتەلۆنیا لە یەکێتی ئەوروپا نامێنێت."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG