Accessibility links

وەزیری دەرەوەی ئیسپانیا: ئیسپانیا نزیکەی 25 دیبلۆماتکاری ڕووسی دەردەکات


وەزیری دەرەوەی ئیسپانیا خۆسێ مانوێل ئالبارێس ڕایگەیاند ئیسپانیا نزیکەی 25 دیبلۆماتکاری ڕووسی و کارمەندانی باڵیۆزخانەی ڕووسیا لە مەدرید دەردەکات، بەمەش وڵاتەکە چووە پاڵ وڵاتانی دیکەی یەکێتی ئەوروپاوە لە دەرکردنی دبیبلۆماتکارە ڕووسیەکان، وەکو وەڵامێک بۆ ئەو هەواڵانەی کە دەڵێن گوایە هێزەکانی ڕووسیا تاوانی جەنگییان لە ئۆکرانیا ئەنجامداوە.

ئالبارێس وتی " بڕیارمانداوە دیبلۆماتکاران و کارمەندانی ڕووسیا لە باڵیۆزخانەی ڕووسیا لە ئیسپانیا دەربکەین، کە هەڕەشەیان لەسەر بەرژەوەندی و ئاسایشی وڵاتەکەمان دروست کردووە."

وەزیری دەرەوەی ئیسپانیا ئاماژەشی بەوەدا دەرکردنەکان وەڵامێکن بۆ " ئەو کارە خراپانەی کە لەم چەند ڕۆژەی ڕابردوودا لە ئۆکرانیا و بەتایبەتی لە بوچا و ئەوانەی ئەمڕۆش کە لە ماریوپۆڵ ئەنجامدراون." ئەوەش وەکو ئاماژەیەک بۆ دۆزینەوەی گۆڕی بە کۆمەڵ و کوشتارییەکان لە شارۆچکەی بوچای ئۆکرانیا.

وتی " تاوانەکان نابێت بەبێ سزا بمێننەوە."

سەرچاوە/ دەنگی ئەمەریکا

XS
SM
MD
LG