کۆمه‌ڵی چه‌کداری جودایی خوازی باسک ناسراو به ETA ئاگربه‌سـتی یه‌ک جاری ڕاگه‌یاندووه له شه‌ڕی 40 سـاڵانه‌ی بۆ دامه‌زراندنی وڵاتێـکی سه‌ربه‌خۆ له باکوری ئیسـپانیا و باشوری ڕۆژئاوای فه‌ره‌نسـا.
دووشه‌ممه ETA له بڵاوکراوه‌یه‌کی به نووسین و له‌سه‌ر ته‌له‌فیزیۆن گوتی ڕاگه‌یاندنه‌که‌ی پابه‌ندی قورس و قایمه به پـرۆسه‌یه‌ک بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌ریـیه‌کی هه‌میشه‌یی و کۆتایی هێنان به شه‌ڕی چه‌کداری.
بڵاوکراوه‌که باسی نه‌کرد ئایا ETA واز له چه‌که‌کانی ده‌هێنێت یان ده‌یانداته ده‌ست، هه‌ر وه‌ک پـێشـتر حکومه‌تی ئیسـپانیا داوای کردووه. تا ئێسـتا حکومه‌تی ئیسـپانیا وه‌ڵامی ڕانه‌گه‌یاندووه.
دوا جاری ETA ئاگربه‌سـتی یه‌کجاری ڕاگه‌یاند له مانگی سێی سـاڵی 2006 بوو، به‌ڵام 9 مانگ دواتر به‌رپـرسـیارێتی ته‌قاندنه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبکراوی له فڕۆکه‌خانه‌یه‌کی مه‌درید گرته ئه‌سـتۆ که له ئاکام 2 که‌س کوژران.
ئه‌و ده‌مه ETA گوتی بێزاری له نه‌بوونی پـێشوهچوون له گفتوگۆکانی ئاشـتی له‌گه‌ڵ مه‌درید هۆکاری ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆمبه‌که بوو.
ETA که ئه‌مه‌ریکا و یه‌کتێی ئه‌وروپایی به ڕێـکخراوێـکی تێرۆریسـتی ده‌ناسن به هۆکاری گیان له‌ده‌سـتدانی 830 که‌سی له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن.