Accessibility links

دادگایەکی ئەڵمانیا بڕیاری ئازادکردنی سەرۆکی پـێشووی کەتەلۆنیا دەدات


دادگایەکی ئەڵمانیا بڕیاری دا سەرۆکی پـێشووی کەتەلۆنیا ئازادبکرێت، بەڵام لە ژێر چاودێری دەزگای دادوەریدا بمێنێتەوە، ئەمەش پاش ئەوەی داواکارێکی گشتی ئەڵمانیا داوای دەسـتگیرکردنی کرد لەسەر خواستی ئیسپانیا.

دادگای هەرێمی شلێزڤێگ- هۆلشتاین لە باکوری ئەڵمانیا پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ پـێنجشەممە ئەم بڕیاری دا و گوتی کارلس پـودگیمۆنت ڕادەستی ئیسپانیا ناکرێتەوە، تەنیا مەگەر پارەی گشتی خواردبێت، نەک وەک ئەوەی مەدرید داوا دەکات بە تۆمەتی یاخیبوون ڕادەستی بکرێتەوە.

پـێشتر ڕۆژی سێشەممە داواکاری گشتی هەرێمی شلێزڤێگ- هۆلشتاین لە باکوری ئەڵمانیا داوای لە دادگای باڵا لە شاری شلێزڤێگ کرد کارلس پودگیمۆنت ڕادەستی مەدرید بکرێت کە بە یاخیبوون تۆمەتباری دەکات لەسەر ئەو ڕیفراندۆمەی لە مانگی دەی ساڵی ڕابردوو لە هەرێمەکەیان ئەنجامیان دا. داواشی کرد هەتا دادگا بڕیار دەدات، ناوبراو لە زیندانی ئەو کەسانە دابنرێت کە بۆ وڵاتەکانیان دەیانگێڕنەوە.

XS
SM
MD
LG