Accessibility links

دادگای باڵای ئیسپانیا تۆمەتی یاخیبوون دەداتە پاڵ ژمارەیەک لە ڕێبەرانی کەتەلۆنیا


دادگای باڵای ئیسپانیا تۆمەتی یاخیبوونی دایە پاڵ 13 کەس لە ڕێبەرانی کەتەلۆنیا، ئەمەش لەسەر ئەو هەوڵانەی ساڵی ڕابردوو دایان بۆ سەربەخۆیی هەرێمەکەیان لە ئیسپانیا.

دادوەر پابلۆ جەرێنا ئەمڕۆ هەینی ئەمەی ڕایگەیاند و گوتی 25 سیاسەتمەداری جوداخوازی کەتەلۆنیا لەسەر تاوانەکانی یاخیبوون و پارەخواردن دادگایی دەکرێن.

داواشی کرد 14 ئەندامی حکومەتی پـێشووی کەتەلۆنیا 2.1 ملیۆن یورۆ بۆ خەزێنەی دەوڵەت بگێڕنەوە کە لە پـرۆسەی ڕیفراندۆمەکەی مانگی دەی ساڵی ڕابردوو خەرجیان کردبوو.

ئەگەربێت و دادگا تۆمەتی یاخیبوون بەسەر ئەو 13 کەسە ساغبکاتەوە، ئەوا شیانی هەیە هەر یەکەیان هەتا 30 ساڵ سزای زیندانی بدرێن.

جێی ئاماژەیە لە 1 ی مانگی دەی ساڵی ڕابردوو هەرێمی کەتەلۆنیا بەبێ ڕەزامەندی مەدرید ڕیفراندۆمێکی بۆ سەربەخۆیی ئەنجام دا و ڕێژەی بەشداری تیایدا گەیشتە نزیکەی 42% و زیاتر لە 90%ی بەشداربووان دەنگیان دا بۆ سەربەخۆیی هەرێمەکەیان.

XS
SM
MD
LG