به سه‌دان که‌س له لایه‌نگرانی سه‌ربه‌خۆیی کاتا‌لۆنیا له سپانیا، ئه‌و قۆتابخانه‌یان داگیر کردوه که بۆ ڕۆژی یه‌کشه‌ممه دیاریکراون ببنه بنکه بۆ وه‌رگرتنی ده‌نگی به‌شدارانی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی ئه‌م ناوچه‌یه. رۆژی یه‌کشه‌ممه بڕیار وایه ڕیفراندۆم بو سه‌ربه‌خۆیی ئه‌م ناوچه‌یه به‌ڕێوه بچێت.
ئه‌م که‌سانه ده‌یانه‌وێت ئه‌رخایه‌ن بن پۆلیس ئه‌م قۆتابخانانه داگیر نه‌کات و ده‌نگدان له‌م قوتابخانانه به‌ڕێوه بچێت. حکوومه‌تی ناوه‌ندی سپانیا هه‌وڵ ده‌دات ڕیگا له به‌ڕیوه چوونی ڕیفراندۆم بگرێت. هه‌ر بۆیه‌ش به هه‌زاران هێزی پۆلیس فه‌رمان دراوه ئه‌م قۆتابخانانه کۆنترۆڵ بکه‌ن و ئه‌وانه‌ی تێیدان وه‌ده‌ری بنێن.
به‌ڵام سه‌ره ڕای ئه‌مه‌ش پۆلیسی سپانیا توانیویه‌تی زیاتر له نیوه‌ی ئه‌م ناوه‌ندانه‌ی ده‌نگدان داگیر بکات. به پێی نوێترین زانیاری، تا ئێستا پۆلیس توانیویه‌تی 1300 قۆتابخانه له کۆی 2315 ناوه‌ندی ده‌نگدان له لایه‌ن پۆلیسه‌وه داگیر کراوه و چی‌تر ناکرێت وه‌ک ناوه‌ندی ده‌نگدان به کار بێت.
داوا له پۆلیسی کاتالۆنیاش کراوه یارمه‌تی هێزه‌کانی فیدراڵ بده‌ن به‌ڵام تۆند و تیژی نه‌که‌ن هه‌رچه‌نده تا ئێستا پۆلیسی خوجێی کاتۆلۆنیا ئاماده نه‌بوه گوێڕاگری حکوومه‌تی ناوه‌ندی له‌م باره‌یه‌وه بێت. حکوومه‌تی ناوه‌ندی سپانیا ده‌ڵێت ئه‌م ڕیفراندۆمه نایاساییه و ڕێگا نادات به‌ڕێوه بچێت.
کارلۆس پۆجدمۆنت، بەرپرسی حکوومه‌تی خۆجێی کاتا‌لۆنیا به خۆپیشانده‌رانی لایه‌نگری به‌ڕێوه چوونی ڕیفراندۆمی گوت له سه‌ر ئه‌و باوه‌ره‌یه که کاتا‌لۆنیا هه‌نگاوی سه‌ره‌کی و سه‌ره‌تایی خۆیی بۆ دروست کردنی نه‌ته‌وه‌یێکی سه‌ربه‌خۆ هه‌ڵده‌گرێت. پۆجدمۆنت وتی: سه‌رکەوتن مسوگره. ڕۆژی یه‌کشه‌مه جله تایبه‌ته‌کانی ڕێفراندۆم بکه‌نه به‌رتان و له ماڵ بێنه ده‌ر.
حکوومه‌تی سپانیا له‌گه‌ڵ ناردنی هیزێکی زۆری پۆلیس بۆ کاتا‌لۆنیا، به‌رنامه‌یه‌کی دۆزینه‌وه‌ی شوێنگەلی دەنگدانی گوگڵیش که شوێنگه‌لی ده‌نگدانی نیشان ده‌دات له‌و ناوچه‌یه چی‌تر ناکه‌وێته به‌رده‌ست. به‌کارهێنه‌رانی موبایل ده‌ڵێن کاتێک هه‌وڵیان داوه ئه‌م به‌رنامه له سه‌ر موبایله‌کانیان دابه‌زێنن په‌یامێکیان بۆ دێت که ده‌ڵێت ئه‌م به‌رنامه‌یه له‌م شوێنه له ده‌ستڕه‌سدا نیه. کۆمپانیا ده‌ڵێت سڕینه‌وه‌ی بەرنامه‌که‌ی بۆ ئه‌م ناوچه‌یه به پێی بڕیاری دادگاه بوه.
کاتا‌لۆنیا ناوچه‌یه‌کی دوڵه‌مه‌ندی سپانیایه که حه‌شیمه‌تی نزیک 7.5 ملیون که‌سه. ئه‌م ناوچه‌یه کۆلتور و زمانی تایبه‌تی خۆی هه‌یه و مافی خۆبه‌ڕیوه به‌ری زۆری هه‌یه.