Accessibility links

ئیسپانیا چوار فڕۆکەی جەنگی و 130 سەرباز ڕەوانەی بولگاریا دەکات


سەربازانی بولگاریا لە کاتی مەشقدا
سەربازانی بولگاریا لە کاتی مەشقدا

وەزارەتی بەرگری بولگاریا ڕایگەیاند ئیسپانیا لەم هەفتەیەدا چوار فڕۆکەی جەنگی و 130 سەرباز ڕەوانەی بولگاریا دەکات، ئەمەش لەنێوەندی زیادبوونی گرژییەکاندا سەبارەت بە قەیرانەکانی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا.

وەزارەتی بەرگری بولگاریا وتی پێشبینی دەکرێت یەکەم فڕۆکە جەنگییەکانی یۆرۆفایتەری ئیسپانیا لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا بگەنە بولگاریا، ئاماژەشی بەوەدا لەگەڵ هێزی ئاسمانی بولگاریادا تاوەکو کۆتایی مانگی سێ ئەرکی پاراستنی ئاسمانی وڵاتەکەیان پێ ڕادەسپێردرێت.

وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا وتی " ئەرکەکە ئەو ڕێوشوێنانە جێبەجێ دەکات کە گرنگن بۆ ئاسایشی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ئەوروپای ئەندام لە هاوپەیمانێتی ناتۆدا."

وابڕیارە هۆڵەنداش لە مانگی چوار و پێنجدا دوو فڕۆکەی ئێف – 35 ڕەوانەی بولگاریا بکات.

بولگاریا کە لە ساڵی 2004 ەوە ئەندامە لە هاوپەیمانێتی ناتۆدا، دەیەوێت بە هەماهەنگی لەگەڵ ناتۆدا هێزێکی شەڕکەری 1000 سەربازی دروست بکات کە لەژێر فەرمانی سەرکردایەتی بولگاریادا بن، ئەو هێزەش سەربازانی وڵاتانی دیکەشی تێدا دەبێت.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG