له دانیشتنه نائاساییه‌که‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستاندا، جارێکی تر په‌رله‌مانتاران به زۆرینه‌ی ده‌نگ ، متمانه‌یان دایه‌وه به وه‌زیری ناوخۆی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق.
سۆزان شه‌هاب ، سه‌رۆکی فراکسیۆنی کوردستانی له په‌رله‌مانی هه‌رێم ده‌ڵێت وه‌زیری ناوخۆ وه‌ڵامی هه‌موو پرسیاره‌کانی دایه‌وه و دواتر سه‌رۆکی په‌رله‌مان مه‌سه‌له‌ی متمانه دانه‌که‌ی خسته ده‌نگدانه‌وه و ئه‌وه‌بوو هه‌ندێک له ئه‌ندامانی ئۆپزسیۆن ناڕه‌زاییان ده‌ربڕی و دوو بوتڵه ئاو گیرایه سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مان.
له میانه‌ی گفت و گۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، سه‌رۆکی فراکسیۆنی کوردستانی له په‌رله‌مانی هه‌رێم باسیش له ڕوانینی تایبه‌تی خۆی ده‌کات سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێسته‌کانی ئه‌م دواییه‌ی لایه‌نه‌کانی ئۆپزسیۆن له هه‌رێمه‌که‌دا.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 11:51 خوله‌که.