ئه‌مڕۆ شه‌ممه سه‌ربه‌خۆیی کۆماری باشوری سودان ڕاگه‌یه‌ندرا له‌پاش ده‌یان ساڵی هه‌وڵدان و ململانێ بۆ جیابونه‌وه له باکوری سودان.
باڵیۆز ئیمانوێل لۆویلا، گه‌وره کاربه‌ده‌ستی ڕێباز دانه‌ر له ئۆفیسی سه‌رۆکایه‌تی وڵاتی باشوری سودان ده‌ڵێت هێشتاش زۆر سه‌ختی هه‌ن که ڕووبه‌ڕووی ئه‌م وڵاته نوێیه‌ی ده‌بێته‌وه له‌وانه به‌جێهێنانی چاوه‌ڕوانیه‌کان و پێشبینیه‌کانی گه‌لی باشوری سودان که له‌سه‌ر بنچینه‌ی خواستیانه بۆ په‌ره‌سه‌ندن و بۆ گه‌شه‌کردن و بوژاندنه‌وه‌ی ژیانی گه‌لی باشوری سودانه.
باڵیۆز لۆویلا که پێشتر باڵیۆزی سودان بووه له فه‌ڕه‌نسا ده‌شڵێت بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و سه‌ختیانه‌ی وڵاته‌که‌یدا پێویستی به هاوکاری و کۆمه‌که‌کانی نێونه‌ته‌وه‌یی هه‌یه.
له‌سه‌ر بنچینه‌ی گفت و گۆکه‌ی له‌گه‌ڵ باڵیۆز ئیمانوێل لۆویلا ، هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ئه‌م ڕاپۆرته‌ی ئاماده‌کردووه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی ڕاپۆرته‌که بن که ماوه‌که‌ی 5:49 خوله‌که.