سه‌رۆکی په‌رله‌مانی باشوری سودان جه‌یمس وانی ئیگـگا ڕۆژی شه‌ممه به ئاماده‌بوونی سه‌دان هه‌زار که‌س له ڕێوڕه‌سمه‌که‌ی جوبای پایته‌خت، سه‌ربه‌خۆیی باشوری سودانی به فه‌رمی ڕاگه‌یاند.
ئاماده‌بووان ده‌سـتیان به چه‌پڵه لێـدان و هاواری پـڕ سۆز کرد کاتێـک سه‌ربازه‌کان ئاڵای باشوری سودانیان به‌رزکرده‌وه و ئاڵای باکوریان هێنایه خوارێ. پاشـان سه‌رۆک سه‌لڤا کیر سوێندی فه‌رمی خوارد و په‌یمانی دا پابه‌ندی ده‌سـتور بێت و کار بۆ گه‌شه‌پـێـدان و خۆشـگوزه‌رانی گه‌لی باشوری سودان بکات.
له نیوه‌شه‌وه‌وه کۆماری باشوری سودان بوو به نوێترین وڵاتی جیهان. دانیشـتوانی جوبا هه‌ر له شه‌وێوه ده‌سـتیان به ئاهه‌نگێڕان کرد و ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌کان.
ئاهه‌نگ و ڕێوڕه‌سمی ڕاگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیـیه‌که له سـتادیۆمێـک به‌ڕێوه‌ده‌چێت که به ناوی جۆن گه‌ره‌نگ ناونراوه، ئه‌و که‌سایه‌تیـیه‌ی ڕێبه‌رایه‌تی هێزه‌کانی باشوری سودانی ده‌کرد له ده‌می شه‌ڕی ناوخۆی درێژخایه‌نی سـوداندا.
ژماره‌یه‌کی زۆری که‌سایه‌تیـیه باڵاکان وتاری خۆیان له ڕێوڕه‌سمه‌که‌دا پـێشـکه‌ش ده‌که‌ن. سـکرتێری گشـتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بان کی مون گوتی خه‌ڵـکی باشوری سودان شکۆمه‌ندی و ئازادی خۆیان به‌ده‌سـتهێنا که مافی زگماکی خۆیانه.
سه‌رۆکی شـاند‌ی ئه‌مه‌ریکا باڵیۆز سوزن ڕایس گوتی ئاینده‌ی باشوری سودان وابه‌سـته‌یه به "داموده‌زگای حکومه‌تی به‌هێز که گه‌ندڵی تێدا نه‌بێت."
جێی ئاماژه پـێـکردنه له ڕیفراندۆمێـکدا له مانگی یه‌ک زۆربه‌ی زۆری خه‌ڵـکی باشوری سودان ده‌نگیان بۆ جیابوونه‌وه له باکوری سودان دا. ڕیفراندۆمه‌که به‌پـێی ئه‌و ڕێـکه‌وتنـنامه‌ی ئاشـتیـیه سـازکرا که له سـاڵی 2005 دا مۆرکرا و کۆتایی به بیست سـاڵ له شه‌ڕی ناوخۆی سودان هێنا.
چه‌ند زانیاریـیه‌ک له‌سه‌ر باشوری سودان به ئینگلیزی: