ڕێـکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێت ده‌ستی به هه‌ڵمه‌تێـکی چڕوپـڕی کۆمه‌کی مرۆیی بۆ سـتانی جۆنگلێی له باشوری سـودان کردووه، واته له‌و شوێنه‌ی به‌هۆی شه‌ڕوپـێـکدادانی خێڵه‌کی له‌و سـتانه‌دا ژماره‌یه‌کی زۆری دیارینه‌کراو کوژراون و به ده‌یان هه‌زار که‌سیش ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ربوون.
له لایه‌کی تره‌وه به‌رپـرسی خۆجێی باشوری سودان ده‌ڵێت پـتر له 3 هه‌زار که‌س له میانه شه‌ڕوپـێـکدادانی خێڵه‌کی کوژراون که له هه‌فته‌ی ڕابردوودا له سـتانی نائارامی جۆنگلێی به‌رپابوو.
له‌و باره‌یه‌وه جۆش واکرۆنی به‌رپـرسی ناوچه‌ی پـێبور ده‌ڵێت هه‌تا ئێسـتا ته‌رمی 2182 ژن و منداڵ و هه‌روه‌ها 959 پـیاو ئامارکراون.
له هه‌فته‌ی ڕابردوودا کۆمه‌ڵێـک چه‌کداری 600 که‌سی سه‌ر به هۆزی لانوێر په‌لاماری ئه‌ندامانی ڕه‌چه‌ڵه‌کی نه‌یاری میۆرلی دا له شـارۆچکه‌ی دوره ده‌سـتی پـیبۆر، به‌ڵام کاتێـک سه‌ربازانی باشوری سودان ده‌سـتیان به دهسـتڕێژکرد چه‌کداره‌کان پاشهکشـهیان کرد.