حکومه‌تی باشوری سودان به‌رنامه‌کانی خۆی بۆ ڕێوڕه‌سمی ئاهه‌نگـگێڕان به بۆنه‌ی سه‌ربه‌خۆیی وڵاته نوێـیه‌که‌یان له ڕۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو ئاشـکراکرد.
حکومه‌تی باشوری سودان هانی هاوڵاتیان ده‌دات که‌وا له شه‌وی هه‌ینی له کڵێسـا و گۆڕه‌پانه گشـتیـیه‌کاندا گردبـبنه‌وه و مۆم دابگیرسێنن و نوێژ و نزا بۆ وڵاته نوێـیه‌که‌یان بکه‌ن.
ده‌شڵێن له نیوه شه‌ودا زه‌نگه‌کان له سه‌رانسه‌ری وڵاته‌که‌دا لێده‌درێن وه‌ک ئاماژه‌یه‌ک بۆ له‌دایکبوونی ئه‌و وڵاته نوێـیه‌ی بڕیاره به کۆماری باشوری سودان ناوبـبرێت.
ڕێوڕه‌سمی فه‌رمی سه‌ربه‌خۆیی ڕۆژی شه‌ممه له جوبای پایته‌خت به‌ڕێوه‌ده‌چێت. حکومه‌ت ده‌ڵێت 3500 که‌س ئاماده‌ی ده‌بن، له‌وانه ڕێبه‌رانی 30 وڵاتی ئه‌فریقا.
بڕیاره سروودی نیشـتیمانی ئه‌و وڵاته نوێـیه بگوترێته‌وه و پاشـان سه‌رۆکی په‌رله‌مانی باشوری سودان ڕاگه‌یاندنی سهربهخۆیـیهکه بخوێنێته‌وه.
سه‌رۆکی باشوری سودان سه‌لڤا کیر سوێندی فه‌رمی ده‌خوات پاش ئه‌وه‌ی ده‌سـتوری کاتی نوێی وڵاته‌که مۆرده‌کات.
به‌مه‌ش باشوری سودان ده‌بێته 193 هه‌مین وڵات له جیهان و 55 هه‌مین له ئه‌فریقادا.
بڕیاره پـرنستن لایمن نێردراوی ئه‌مه‌ریکا بۆ سودان نوێنه‌رایه‌تی وڵاته یه‌کگرتووه‌کان بکات له ڕێوڕه‌سمی سهربهخۆیـیهکهدا.