وڵاتانی جیهان وا به‌خێرایی دان به سه‌ربه‌خۆیی باشوری سوداندا ده‌نێن، ئه‌وه‌ی دوێنێ شه‌ممه بووه به نوێترین وڵاتی سه‌ربه‌خۆی جیهان.
له‌و باره‌یه‌وه، رۆژنامه‌یه‌کی سودانی به ناوی " سودان تربیون " ده‌ڵێت به‌لای که‌م 15 وڵات هه‌تا ئێستا دانیان به باشوری سوداندا ناوه وه‌ک وڵاتێکی سه‌ربه‌خۆ، له نێویاندا وڵاتانی زلهێزی جیهانی وه‌ک وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و به‌ریتانیا و رووسیا و هه‌روه‌ها چین.
براک ئۆبامای سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له نێو یه‌که‌مینی ئه‌و که‌سانه‌دا بوو که دوێنێ دانی به سه‌ربه‌خۆیی باشوری سوداندای نا و له ڕاگه‌یاندنێکدا، سه‌رۆک ئۆباما گوتی وڵاته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مه‌ریکا پێشوازی له له دایکبوونی وڵاتێکی نوێ ده‌کات و ئه‌مه‌ریکا ده‌بێته شه‌ریکێکی هاوڵاتیانی باشوری سودان هاوکاتی ئه‌وه‌ی ئه‌وان کاری سه‌ختی بنیاتنانی وڵاته‌که‌یان ده‌گرنه ئه‌ستۆی خۆیان.
هاوکات به‌یانـنامه‌ی دانپیانان به سه‌ربه‌خۆیی باشوری سوداندا له لایه‌ن ڕابه‌رانی دیکه راگه‌یه‌ندران، له‌وانه ده‌یڤد کامرۆنی سه‌رۆک وه‌زیرانی به‌ریتانیا و دیمیتری مێدڤێدێڤی سه‌رۆکی رووسیا و هه‌روه‌ها ڕابه‌رانی هیندستان و ئیسرائیل و کینیا و هه‌روه‌ها فه‌ره‌نسا .
هه‌روه‌ها وڵاتی چین، ئه‌ویش دانپیانان به سه‌ربه‌خۆیی باشوری سوداندای ڕاگه‌یاند و گوتی چین كۆشش ده‌کات بره‌و به ئاشتی و په‌یوه‌ندی باشی خۆی بدات له‌گه‌ڵ باشوری سودان و هه‌روه‌ها باکوری سودان.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه، چین کڕیارێكی سه‌ره‌کی نه‌وتی خاوی سودانیه و هه‌روه‌ها چین گه‌ره‌کێتی دڵنیابێت له‌وه‌ی که گرژی له په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان هه‌ردوو سودان به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت تێکنه‌دات.