Accessibility links

لە ڕووداوێکی ئاهەنگی هاڵەویندا لە کۆریای باشوور لانیکەم 146 کەس گیانیان لەدەستداوە


سیئۆل، کۆریای باشوور
سیئۆل، کۆریای باشوور

لە ناوچەیەکی ژیانی شەوانەی سیئۆلی پایتەختی کۆریای باشوور لانیکەم 146 کەس بەهۆی پاڵەپەستۆوە گیانیان لەدەستدا، ئەوەش دوای ئەوەی ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتیان کە بەهۆی هاڵەوینەوە ئاهەنگییان دەگێڕا پێکەوە کەوتنە ناو کۆڵانێکی تەسک و لێژەوە.

بەرپرسی بەڕێوبەرایەتی ئاگرکوژێنەوەی یۆنگسان چۆی سونگ بیۆم وتی بەهۆی پێکدادانەکەوە لە ناوچەی ئیتاوۆن 150 کەسی دیکە بریندار بوون.

بەرپرسانی ناوخۆ وتیان زۆربەی بریندارەکان لە بارودۆخێکی خراپدان و چارەسەرییان بۆ دەکرێت.

چۆی وتی ڕووداوەکە کاتژمێر 10:12 ی ئێوارە ڕوویداوە، لە ماوەی ئاهەنگەکاندا ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکەکە کەوتوونەتە ناو کۆڵانێکەوە. زۆربەی بەشداربووانی ئاهەنگەکە ماسک و پۆشاکی هاڵەوینیان پۆشیوە.

لە گرتە ڤیدیۆکاندا کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبوونەتەوە سەدان کەس لە کۆڵانە تەسک و لێژەکەدا گیرییان خواردووە و کاتێک تیمەکانی فریاکەوتن و پۆلیسیش هەوڵیانداوە بیانهێننە دەرەوە نەیانتوانیوە بجوڵێن.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG