وەزیری دەرەوەی ژاپۆن یۆشیماسا هایاشی لە پەراوێزی کۆنفرانسی ئاسایشی میونخدا لەگەڵ دا کۆبۆوە و جەختی لە پێویستییەکان کردەوە بۆ بەردەوامیدان بە پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵاتەکە و گەڕانەوەی " پەیوەندییەکی تەندروست " لە نێوانیاندا.
وەزارەتی دەرەوەی ژاپۆن لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند " دوو وەزیرەکە ڕێککەوتوون لەسەر پەیوەندییەکی نزیک لە نێوان دوو وڵاتەکە لە سەرجەم ئاستە دیبلۆماتییەکان بۆ چارەسەرکردنی پرسە نیگەرانکەرەکان."
وەزارەتەکە گوتیشی دوو وەزیرەکە گفتوگۆیەکی " ڕاشکاوانەیان " ئەنجامداوە سەبارەت بە پرسەکانی کارکردن لە سەردەمی جەنگدا کە پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵاتەکەی خراپتر کرد، ئەوەش دوای ئەوەی دادگایەکی کۆریای باشوور فەرمانیکرد بە دەستبەسەراگرتنی سەرمایەی ئەو کۆمپانیا ژاپۆنییانەی کە بە تۆمەتی قەرەبوو نەکردنەوەی هەندێک لەو کرێکارانەی کۆریای باشوور تۆمەتبار کراون کە ژاپۆن لە سەردەمی داگیرکارییەکەیدا بە زۆرەملێ کاری پێکردوون.
تۆکیۆ دەڵێت پرسی قەرەبووکردنەوەکە بەپێی پەیماننامەکەی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵاتەکە لە ساڵی 1965 دا یەکلایی کراوەتەوە، کە بەپێی پەیماننامەکە ژاپۆن لە ڕووی ئابوورییەوە یارمەتی کۆریای باشووری داوە، هەروەها هۆشداریداوە لەسەر کاردانەوەیەکی جددی ئەگەر فەرمانەکانی دادگاکە جێبەجێ بکرێن.
ڕۆژنامەی سانکای لە کۆتایی مانگی یەکدا بڵاویکردەوە ژاپۆن بیری لە کەمکردنەوەی ئەو کۆتوبەندانە کردۆتەوە کە لە ساڵی 2019 دا سەپاندنی بەسەر گواستنەوەی کەلوپەلی تەکنەلۆجیای پێشکەوتوودا بۆ کۆریای باشوور، ئەوەش بەهۆی ناکۆکییەکانی دوو وڵاتەکەوە سەبارەت بەوەی ژاپۆن لە کاتی جەنگدا بە زۆرەملێ کاری بە کرێکارەکانی کۆریای باشوور کردووە، دوو وڵاتەکە چەندین جار کۆبوونەتەوە بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکە.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز
وەزیرانی دەرەوەی ژاپۆن و کۆریای باشوور کۆدەبنەوە
