Accessibility links

کۆریای باشوور: ئیماڕات بەڵێن دەدات بە بڕی 30 ملیار دۆلار وەبەرهێنان لە کۆریای باشووردا بکات


سەرۆکی کۆریای باشوور یوون سوک ییول و سەرۆکی ئیماڕات شێخ محەمەد بن زاید ئال نهیان
سەرۆکی کۆریای باشوور یوون سوک ییول و سەرۆکی ئیماڕات شێخ محەمەد بن زاید ئال نهیان

ئۆفیسی سەرۆکایەتی کۆریای باشوور دەڵێت ئیماڕات بڕیاریداوە بە بڕی 30 ملیار دۆلار وەبەرهێنان لە پیشەسازییەکانی کۆریای باشووردا بکات. لە کاتێکدا کە دوو وڵارەکە هەوڵی فراوانکردنی هاریکارییە ئابوورییەکانی نێوانیان دەدەن.

ئۆفیسی سەرۆکی کۆریای باشوور یوون سوک ییول وتی بڕیاری وەبەرهێنانەکە لە ماوەی کۆبوونەوەکەی یوون سوکدا بووە لەگەڵ هاوتا ئیماڕاتییەکەی شێخ محەمەد بن زاید ئال نهیاندا لە ئەبوزەبی، یوون بۆ ماوەی چوار ڕۆژ لە ئیماڕات دەمێنێتەوە.

ئۆفیسی یوون لە زاری سەرۆکی ئیماڕاتەوە بڵاویکردەوە " بڕیارماندا بە بڕی 30 ملیار دۆلار وەبەرهێنان بکەین، ئەوەش بەهۆی ئەو متمانەیەوە کە بە کۆریای باشوورمان هەیە و بەڵێنەکانی لە هەر هەلومەرجێکدا بێت دەباتە سەر."

وردەکاری پلانی وەبەرهێنانەکە هێشتا نەزاندراوە، بەڵام وتەبێژی یوون کیم ئیون هی لە بەیاننامەیەکدا وتی وەبەرهێنانەکە لە پیشەسازی وزەی ئەتۆمی و بەرگری و هایدرۆجین و وزەی خۆر و چەندین پیشەسازی دیکەدا دەبێت.

لە میانەی کۆبوونەوەکەیاندا، دوو وڵاتەکە 13 یاداشتنامەی لە یەک تێگەیشتنیان واژۆ کرد، لەوانەش ڕێککەوتنێک لە نێوان بانکی گەشەپێدانی کۆریا و کۆمپانیای وەبەرهێنانی موبادەلەی ئیماڕاتیدا بۆ هاریکاریکردنیان لە وەبەرهێنان لە کۆمپانیاکانی کۆریای باشووردا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG