Accessibility links

سەرۆکی کۆریای باشوور بەڵێنی دابینکردنی یارمەتی سەربازیی زیاتر بۆ ئۆکرانیا دەدات


سەرۆکی ئۆکرانیا ڤلۆدیمیر زێلێنسکی و سەرۆکی کۆریای باشوور یوون سوک یۆل، کیێڤ
سەرۆکی ئۆکرانیا ڤلۆدیمیر زێلێنسکی و سەرۆکی کۆریای باشوور یوون سوک یۆل، کیێڤ

سەرۆکی کۆریای باشوور یوون سوک یۆل لە میانەی سەردانەکەیدا بۆ کیێڤ و کۆبوونەوەکەی لەگەڵ سەرۆکی ئۆکرانیا ڤلۆدیمیر زێلێنسکیدا وتی وڵاتەکەی یارمەتییەکی گەورەتری سەربازیی و مرۆیی بۆ ئۆکرانیا دابین دەکات.

سەردانە کتوپڕەکە دوای ئەوە هات یوون بەشداری لە لوتکەکەی هاوپەیمانێتی ناتۆدا کرد لە لیتوانیا و هەروەها سەردانی پۆڵەنداشی کرد، کە لەوێ هاودەنگی خۆی بۆ ئۆکرانیا دژی داگیرکارییەکەی ڕووسیا دەربڕی.

کۆریای باشوور کە هاوپەیمانێکی ئەمەریکایە و بەپێی ناوەندی توێژینەوە ئاشتی نێودەوڵەتی ستۆکهۆڵم نۆیەمین وڵاتە لە ڕیزبەندی جیهاندا بۆ گەورەترین هەناردەکاری چەک، ئاگادارە لە کاریگەرییەکانی ڕووسیا لەسەر کۆریای باکوور و ماوەیەکە ڕووبەڕووی فشار بووەتەوە بۆ پێدانی چەک بە ئۆکرانیا بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ.

لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا یوون وتی کۆریای باشوور پلانی هەیە لەم ساڵدا " یارمەتییەکی سەربازیی بەرفراوان " بۆ ئۆکرانیا دابین بکات، ساڵی ڕابردوو کۆریای باشوور کەلوپەلی سەربازیی نا کوشندەی بۆ ئۆکرانیا دابین کرد، لەوانەش زریپۆشی جەستەیی.

یوون وتیشی کۆریای باشوور بە نیازە لەم ساڵدا یارمەتییەکی مرۆیی 150 ملیۆن دۆلاریی بۆ ئۆکرانیا دابین بکات، لە ساڵی 2022 دا کۆریای باشوور 100 ملیۆن دۆلاری بۆ دابینکردنی یارمەتی مرۆیی بۆ ئۆکرانیا خەرج کرد.

وتیشی لەگەڵ ئۆکرانیادا هاریکاری دەکات لە پڕۆژەکانی وەکو بونیادنانی ژێرخاندا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG