Accessibility links

کۆریای باشوور دوو مەشقی سەربازیی ئەنجام دەدات دوای وەستانی مەشقەکان لەگەڵ ئەمەریکادا


کۆریای باشوور هەفتەی داهاتوو دوو مەشقی سەربازیی ئەنجام دەدات دوای ئەوەی باشبوونی پەیوەندییەکان لەگەڵ کۆریای باکووردا بووە هۆی ڕاگرتنی مەشقە هاوبەشەکانی کۆریای باشوور و ئەمەریکا.

هەفتەی ڕابردوو کۆریای باشوور و ئەمەریکا ڕێکەوتن لەسەر وەستاندنی مەشقەکانی " ڤیجیلەنت ئایس " کە وابڕیاربوو لە مانگی دوانزەدا ئەنجام بدرێت، ئەوەش دوای ئەوەی مەشقی ساڵانەی ئۆڵچی فریدەم گاردیان لە مانگی هەشتدا دواخرا.

وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا وتی ئامانج لەم هەنگاوە ئەوەیە هەموو هەلەکان بقۆزینەوە بۆ بەردەوامی پێدان بە دانوستانەکانی ناوەکیی لەنێوان کۆریای باکوور و ئەمەریکادا.

سەرکردایەتی ئەرکانی هاوبەشی کۆریای باشوور وتی بڕیاریداوە مەشقی " تایگۆک و هۆگۆک " ئەنجام بدات بۆ پاراستنی ئامادەیی بەرگری و باشکردنی ڕۆحی کارکردنی هاوبەش لەنێوان لقەکانی سوپادا.

وتیشی " ئامانج لە مەشقەکانی ئەمساڵ پاراستنی هاوسەنگی باری بەرگرییە بەهۆی ئەوەی کە مەشقەکانی ئۆڵجی فریدەم گاردیان ڕاگیران."

واچاوەڕوان دەکرێت ڕۆژی چوارشەممە سەرکردایەتی باڵای بەرگری کۆریای باشوور و ئەمەریکا لە واشنتن کۆببنەوە لە چوارچێوەی کۆبوونەوەی ساڵانەیاندا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG