ئه‌مڕۆ له‌و ده‌مه‌ی کۆریای باشور گه‌وره‌ترین راهێنانی به‌رگری میللی له ناوجه‌رگه‌ی سیئۆلی پایته‌خت ئه‌نجامدا، ده‌نگی ئاگادارکردنه‌وه لێدرا و هه‌روه‌ها جموجۆلی ئوتۆمبیل راوه‌ستا و هاوڵاتیـیان دهمامۆکی خۆپاراستنیان له گاز له‌سه‌رکرد. هاوکات فڕۆکه‌ی جه‌نگی به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا ده‌فڕی له نمایشێکی مه‌شقیدا خۆیان وه‌ک فڕۆکه‌ی کۆریای باکور پیشانده‌دا و هێرشی ئاسمانیـیان ده‌کرد.
مه‌شق و راهێنانی ئه‌مڕۆی په‌یوه‌ست که تێـیدا سه‌رپه‌رشتکارانی راهێنانه‌کان رێنمایی هاوڵاتیانیان به‌ره‌و هه‌زاران له په‌ناگه‌ی خۆپاراستن له هێرشی ئاسمانی له سه‌رانسه‌ری وڵات‌دا ده‌کرد، له‌و ده‌مه‌دایه که ئاستی گرژیـیه‌کان له به‌رزیدایه له ئاکامی تۆپـبارانی دورگه‌کانی کۆریای باشور له مانگی رابردوودا له لایه‌ن کۆریای باکوره‌وه و هه‌روه‌ها ژێرئاوخستنی که‌شتیه‌کی جه‌نگی کۆریای باشور له مانگی سێی ئه‌مساڵدا.
سه‌ره‌ک وه‌زیرانی کۆریای باشور " کیم هوانگ سیک " له وتارێکی رادیۆیـیدا گوتی: مه‌شق و راهێنانه‌کان به مه‌به‌ستی ئاماده‌کردنی هاوڵاتیانه بۆ ئه‌و ره‌وشه‌ی که ره‌نگه له ئاکامی هێرشێکی دیکه‌ی کۆریای باکور رووبدات.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه حکومه‌تی کۆریای باشور به‌ڵێنی داوه له به‌رامبه‌ر هه‌ر هێرشێکی نوێی کۆریای باکور وه‌ڵامێکی توندی له‌شکری بداته‌وه.
سه‌باره‌ت به راهێنانه‌که، په‌یامنێران ده‌ڵێن زۆربه‌ی هاوڵاتیان پابه‌ندی راهێنانه‌که‌ی ئه‌مڕۆ بوون ، ئه‌وه‌ی کاتژمێر 2 ی داوی نێوه‌ڕۆ به کاتی خۆجێی دهستیـپێکرد و 15 هه‌تا 20 خوله‌کی خایاند. هاوکات رێگه به که‌شتی و شه‌مه‌نده‌فه‌ر و هه‌روه‌ها ئۆتۆمبیله‌کانی سه‌ر شا ڕێگه‌کان دران له میانه‌ی راهینانهکاندا کاری ئاسایی خۆیان بکه‌ن.