Accessibility links

کۆریای باشوور و ئوستڕاڵیا لەسەر زیادکردنی هاریکاری بەرگری نێوانییان ڕێکدەکەون


کۆریای باشوور دەڵێت وەزیرانی بەرگری کۆریای باشوور و ئوستڕاڵیا ڕێککەوتوون لەسەر زیادکردنی هاریکاری بەرگری نێوان هەردوو وڵات.

وەزیری بەرگری کۆریای باشوور لی جۆنگ سوپ لە پەراوێزی کۆبوونەوەی لوتکەی دوورگەکانی دەریای پاسێفیکی کۆریای باشوور لە سیئۆل لەگەڵ هاوتا ئوستڕاڵییەکەی ڕیچارد مارلیسدا کۆبۆوە.

لی باسی لە ئامادەیی سوپای کۆریای باشوور کرد بۆ پەیوەندیکردن بە مەشقی بەرگەگرتنی ئیندۆ پاسێفیکەوە، کە مەشقێکی سەربازیی نێودەوڵەتییە و ئوستڕاڵیا ڕابەرایەتی دەکات، هەروەها پەیوەندیکردن بە مەشقی ژێر دەریایی دژە مینیشەوە لە دەریای پاسێفیک.

دوو وڵاتەکە ڕێککەوتن لەسەر ئەنجامدانی کۆبوونەوەی زیاتر لەسەر ئاستی کارکرد، وەکو بەشێک لە هەنگاوەکانی پێداچوونەوە بە یاداشتێکی لێکتێگەیشتندا کە لە ساڵی 2011 دا لە نێوان دوو وڵاتەکەدا واژۆ کراوە و ئامانج لێی پتەوکردنی هاریکاری پیشەسازی بەرگرییە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG