Accessibility links

کۆریای باشوور هێزی سەربازی ڕەوانەی تەنگەی هورموز دەکات


وەزارەتی بەرگری کۆریای باشوور ڕایگەیاند کەشتیەکی جەنگی و و 300 سەرباز ڕەوانەی تەنگەی هورموز دەکات، ئەمەش دوای فشارەکانی ئەمەریکا لەچوارچێوەی گرژییەکانی نێوان واشنتن و تاراندا.

وەزارەتی بەرگری کۆریای باشوور لە بەیاننامەیەکدا وتی سیئۆل بڕیاریداوە " بۆ ماوەیەکی کاتی " شوێنی بڵاوکردنەوەی هێزە سەربازییەکەی فراوانتر بکات بۆ بەرەنگاربوونەوەی چەتەکانی کەنار دەریای سۆماڵ، ئەم فراوانکردنە کەنداو و کەنداوی عومانیش دەگرێتەوە کە تەنگەی هورموز پێکەوە دەیانبەستێتەوە.

سیئۆل جەختی لەوە کردەوە ئەرکەکەی لە تەنگەی هورموز بەشێک نابێت لە ئەرکە دەریاییەکەی ئەمەریکا، ئەمە سەرەڕای ئەوەی پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆیان دەبێت لەگەڵ بنکەی سەرکردایەتی ئەمەریکادا بۆ " گۆڕینەوەی زانیارییەکان."

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG