Accessibility links

چین: لە هیچ سزایەکی ئەمەریکا ناترسین سەبارەت بە دەریای باشووری چین


چین دەڵێت لە هیچ سزایەکی ئەمەریکا ناترسێت لەسەر ڕەوشی دەریای باشووری چین و واشنتن تۆمەتبار دەکات بەوەی ململانێ و گرژی لە ناوچەکەدا دروست دەکات.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین هوا چون یانگ بە ڕۆژنامەنووسانی وت پەکین هیوادارە ئەمەریکا بە ئاڕاستە هەڵەکەدا نەڕوات.

ئەم لێدوانەی چین دوای ئەوە هات بەرپرسانی باڵای ئەمەریکا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا هۆشیارییاندا لەسەر سەپاندنی سزا بەسەر ئەو بەرپرس و کۆمپانیا چینییانەدا کە وەکو ئەمەریکا دەڵێت شێوازی زۆرداری و ترساندن لە دەریای باشووری چیندا بەکاردەهێنن.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG