Accessibility links

سیئۆل ئامادەیی خۆی دەردەبڕێت بۆ دەستپێکردنی هاریکارییە ئابوورییەکان لەگەڵ پیۆنگیانگدا


سەرۆکی کۆریای باشوور مون جەی ئین
سەرۆکی کۆریای باشوور مون جەی ئین

سەرۆکی کۆریای باشوور مون جەی ئین لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا لەگەڵ سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ ئامادەیی وڵاتەکەی دەربڕی بۆ دەستپێکردنەوەی هاریکارییە ئابوورییەکانی نێوان کۆریای باشوور و کۆریای باکوور، ئەگەر بێتوو ئەم هەنگاوە ببێتە هۆی خێراکردنی پڕۆسەی داماڵینی چەکی ناوەکیی کۆریای باکوور.

وابڕیارە سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ و ڕابەری کۆریای باکوور کیم جۆنگ ئون لە 27 و 28 مانگی دوودا لە ڤیێتنام بۆ جاری دووەم کۆببنەوە.

لە چوارچێوەی پشتیوانییەکانیدا بۆ هەوڵەکانی ئەمەریکا لە پێناو خستنەوەی ئاشتی لە نیمچە دوورگەی کۆریادا، مون ئامادەیی وڵاتەکەی دەربڕی بۆ " دابەشکردنی قورساییەکان " لەڕێی دەستپێکردنی پڕۆژەی ئابووریی هاوبەشەوە لەگەڵ کۆریای باکووردا، لەوانەش دووبارە لکاندنەوەی هێڵی ئاسنی سەر سنووری نێوان دوو وڵاتەکە.

وتەبێژی کۆشکی سەرۆکایەتی کۆریای باشوور لە زاری مونەوە بڵاویکردەوە پڕۆژە ئابوورییە هاوبەشەکان یەکێکن لەو ڕێگایانەی کە دەکرێت کۆریای باشوور لە ڕێیانەوە قورساییەکانی سەر ئەمەریکا کەمبکاتەوە.

وتیشی مون لەوانەیە ئەم کارانە بکات بۆ یارمەتیدانی کۆریای باکوور تاوەکو بەردەوام بێت لە پڕۆسەی داماڵینی چەکی ناوەکیی.

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG