Accessibility links

کۆریای باشوور دەڵێت بایکۆتی ئۆڵۆمپیادی پەکین ناکات


سەرۆکی کۆریای باشوور بەدووریزانی بچێتە پاڵ ئەمەریکا و کۆمەڵێک وڵاتی دیکەوە لە بایکۆتکردنی یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی پەکین لەڕووی دیبلۆماتیەوە، ئاماژەی بەوەدا پێویستە کار لەگەڵ چیندا بکرێت.

سەرۆکی کۆریای باشوور مون جەی ئین وتی " بیر لە بایکۆتکردنی ئۆڵۆمپیاد ناکاتەوە " وەکو ناڕەزایی دەربڕینێک سەبارەت بە پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لەلایەن چینەوە، وەکو چۆن کۆمەڵێک لە وڵاتانی ڕۆژئاوا بایکۆتیان کردووە.

وتی " هیچ داوایەکمان لە هیچ وڵاتێکەوە پێنەگەیشتووە، بە ئەمەریکاشەوە، کە تیایدا داوامان لێبکرێت لەڕووی دیبلۆماتیەوە بەشداری لە یارییەکانی ئۆڵۆمپیاد نەکەین."

چین هۆشداری داوەتە ئەمەریکا و ئوستڕاڵیا و بەڕیتانیا و کەنەدا لەسەر ئەوەی " باجی " بایکۆتکردنی یارییەکان دەدەن.

بایکۆتکردنی یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی پەکین بەهۆی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤەوەیە لە هەرێمی شینگیانگ لەلایەن چینەوە و هەروەها ڕەفتارەکانی چین دژ بە دیموکراسی لە هۆنگ کۆنگ.

مون جەختی لەوە کردەوە کۆریای باشوور دەیەوێت ناوچەی دەریای هێمن کراوە و ئازاد بێت، بەڵام جەختیشی لەوە کردەوە پێویستە ڕۆڵی چین لەبەرچاو بگیرێت لە هەوڵەکاندا بۆ خستنەوەی ئاشتی لە نیمچە دورگەی کۆریادا.

وتی " پێویستمان بە هەوڵێکی بونیادنەرانەی چین هەیە لە داماڵینی چەکی ناوەکی کۆریای باکووردا." ئاماژەشی بەوەدا کۆریای باشوور پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ چیندا دەوێت.

مون لە ئێستادا لە ئوستڕاڵیایە و بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لەوێ دەمێنێتەوە، دوو وڵاتەکە کۆمەڵێک ڕێکەوتنیان لەڕووی تەکنەلۆجیا و هاریکاریی سەربازییەوە واژۆ کردووە.

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG