له کۆتایی مانگی ئا‌پریل کونفراسێک له باره‌ی په‌نابه‌رانه‌وه له زانکۆی ساندییگۆ له ئیاله‌تی کالیفۆرنیا به‌رێوه چوو که تێدا کۆمه‌ڵێک له شاره‌زایان و پسپورانی باری په‌نابه‌ران تێدا به‌شداریان کرد. خانم سوریا فه‌لاح چالاکی مافه‌کانی مرۆڤ که یه‌کێک له به‌شداربوانی پانه‌ڵی ئه‌و کۆنفرانسه‌دا بوو له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ل به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی من ئه‌مویست گوشاری له‌سه‌ر بکه‌م کاتێک کوردێک له ئێرانه‌وه دێته ده‌ری ئیتر باس له‌وه ناکرێت چه‌ند کورد هاتونه‌ته ده‌روه وه یاخود له کویدا کورده‌کان له ژێر فیشاردان جا له‌به‌ر ئه‌وه ده‌بێت وهکوێکی تاێبه‌ت به خۆیان وه‌کو گروپێکی کوردی ته‌ماشا بکرێن و بناسرێن.