موحه‌مه‌د موسته‌فایی پارێزه‌ری خانم سه‌کینه موحه‌مه‌دی ئاشتیانی که له لایه‌ن ڕژێمی جمهوری ئیسڵامی ئێرانه‌وه بڕیاری سه‌نگسار و یاخود به‌رده‌بارانی به‌سه‌ردا دراوه، وا پێده‌چێت ده‌ستگیر کرابێت و له زیندانی ئه‌ڤیندا له ژێر لێکۆڵینه‌وه‌دابێت. سۆران خدری چالاکی مافه‌کانی مرۆڤ و خۆێندکاری یاسا له له‌نده‌ن، له هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت به‌پێی ده‌ستوری کۆماری ئیسلامی ئێران پارێزه‌ران بۆیان هه‌یه له چوارچێوه‌ی یاسای ئێران‌دا به‌رگری له مووه‌کیله‌کانیان بکه‌ن، به‌ڵام له هه‌مان کاتدا بۆ هه‌ر کام له‌و یاسایانه و یاخود ئه‌و ماده و ته‌په‌سه‌رانه‌ی ناو ده‌ستوره‌که‌ی خۆی سیاسه‌تێکی تایبه‌تی خستۆ‌ته پشته‌وه، که ئه‌گه‌ر هات و دژ به به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی بێت و له دژی سیاسه‌ته‌کانی ناو و ده‌ره‌وه‌ی بێت، ئه‌وا کۆماری ئیسڵامی ئیران ده‌ستور و یاساکه‌شی ده‌خاته ژێر پـێـیه‌وه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 10:27 خوله‌كه.