پارتی ژیانی ئازادی کوردستان- پژاک – له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا ڕاگه‌یاندنێکی بڵاوکردۆته‌وه و داوای چاره‌سه‌ریه‌کی دیموکراتیک له پێناو چاره‌سه‌ری پرسی کورد ده‌کات له ئێران. پژاک له ڕاگه‌یاندنه‌که‌یدا حه‌وت داخوازی ده‌ستنیشان کردوه.
سۆران خدری چالاکی مافه‌کانی مرۆڤ و خوێندکاری یاسا له له‌نده‌ن، له هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت به‌ڵی نه‌ک هه‌ر پژاک ئاماده‌یه بۆ وتووێژکردن، به‌ڵکو هه‌ر له سه‌ره‌تاوه هه‌موو پارت و سه‌رهه‌ڵداوه کوردیه‌کان له هه‌ر چوار پارچه‌کانی کوردستان، به تایبه‌ت له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان هه‌مو کات باوه‌ریان به‌وه بوه که کێشه‌ی کورد له ڕێگای دیالۆگ و دانوستاندن و به شێوه‌یه‌کی دیموکراسی چاره‌سه‌ر ده‌کرێت. خدری ده‌ڵێت داخوازیه‌کان پژاک له چوارچێوه‌ی کارنامه‌کانی ئه‌و رێکخراوانه‌ی کۆنواسیوهکانی مافه‌کانی مرۆڤیان واژو کردون.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 10:21خوله‌كه.